کەش و هەوا
ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن
964+
توانا نەقی
هەرچەندە ئاماژە بە بارانبارین نەکراوە بەڵام بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕؤ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما لە چاو دوێنێدا کەمێک نزمتر دەبنەوە و سبەینێش پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و ئاسمانیش پەڵە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرماش گەرمیانە بە 25 پلە و فێنکترینیش یاخود ساردترین ناوچە حاجی ئۆمەرانە بە 7 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 14.11.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت بەگشتی .
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( ١٠ – ٢٠ ) کم/ک .
ئاراستەی با/ باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت.
مەوداى بینین / لەنێوان (٨ – ١٠ )کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٣ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٠ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٢٢ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢٤ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٢ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٣ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٧ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٩ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٥ پلەى سیلیزى