خێراییان بۆ دیاری کراوە

لە چوارشەممەی داهاتووەوە چەندین کامێرای تیژڕەوەی لە دهۆک دەکەونە کار

964+

توانا نەقی

هاتوچۆی دهۆک شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت لە چوارشەمەی هەفتەی داهاتووەوە چەندین کامێرای تیژڕەوەی هاتوچۆ لە شەقامە جیاوازەکانی دهۆک دەکەونە کار و خێرایەکانیشی دیاری کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، لە سەنتەری شار و هەروەها قەزای شێخانیش چەندین کامێرای تیژڕوەییان داناوە و لە رۆژی 20.11.2024 دەکەونە کار بۆیە ئاگادار بن و خێراییەکەتان کەم بکەنەوە.

کامێراکان بەم بڕە خێراییە لەو شەقامانە دانراون:

شەقامی ئیتیتێ بە خێرایی 80 کۆلیمەتر لە کاتژمێرێکدا بۆ چوون و هاتن.

شەقامی بارزان ئۆڤەرپاسی فەرماندەیی و هەروەها بەرامبەر گەڕەکی شندوخا 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بۆ چوون و هاتن.

شەقامی بارزان بەرامەبەر جەوازاتی کۆن و 80 کیۆمەتر و هەروەها هەمان شەقام بەرامبەر گەڕەکی کەڤەرکێ 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

شەقامی مالتای بەرامبەر پرۆژەی رۆژ سیتی 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێڕێکدا.

شەقامی زرکا بەرمابەر پرۆژەی ئارام سیتی 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بۆ چوون و هاتن.

لە 28ـی ئەم مانگەوە چەندین کامێرای تیژڕەوی لە دهۆک دەکە...

لە 28ـی ئەم مانگەوە چەندین کامێرای تیژڕەوی لە دهۆک دەکەونە کار