هاوکارییەکان بەردەوامن
بارین بە بوتڵە ئۆکسجینەکەیەوە لە یادی رۆژی سلێمانی بەشدارە
+964
دیلان محەمەد
لە یادی سلێمانیدا بارین بەشدارە و هاوکارییەکانی خێرخوازان و وەرزشدۆستان بەردەوامن
ماوەی پێشوو وینەی بارین لە یاریگای سلێمانی وەک هاندەرێکی سەرسەخت بە ئۆکسجینەوە لەگەڵ باوکی دەرکەوت.
ئەم وێنەیە بووە هۆی ئەوەی راگەیاندنکاران و خێرخوازان و وەرزشدۆستان بە دوایدا بگەڕین و هەوڵی دۆزینەوە و یارمەتیدانی بدەن.
بارین نەخۆشییەکی هەیە کە سییەکانی بە باشی کارناکەن و پێویستە ببرێت بۆ دەرەوەی وڵات و بە قسەی کەسوکارەکەی، نەشتەرگەری پێویستە کە 12 دەفتەر دۆلاری تێدەچیت، هەر بۆیە خەڵکی کوردستان، بە تایبەتی لە یاریگەکانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ و چەند شوێنێکی دیکە دەستیانکرد بە کۆمەک کۆکردنەوە بە مەبەستی یارمەتیدانی، تا ئێستاش وەک مامی بارین دەڵێت ” 60 ملیۆن دینار کۆکراوەتەوە و پێویستیان بە پارەیەکی زۆرترە”.
پێداچوونەوە- ژوولی عەدنان