دۆی دادە نەڕژاوە

مامۆستا رێواس (دۆ)ی بۆ قوتابییەکانی هێناوە

ژوولی عەدنان

لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی کۆیە بە شێوەیەکی جیاواز وانەی ئەلف و بێی كوردیی پۆلی یەک دەوترێتەوە.

مامۆستا رێواس ئیبراهیم لە قوتابخانەی خاک وانەی کوردی دەڵێتەوە، لە کاتی فێرکردنی پیتێکی نوێ، بە شێوەی پراکتیکی بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی فێرکردن و تێکەڵکردنی بە ژیانی رۆژانەی قوتابیان، پیتەكانیان فێردەكات.

لە یەكێك لە وانەكان مامۆستا رێواس (لۆر و دۆ)ی بۆ قوتابییەکانی هێناوە و لە پاڵ وانەی کوردییەوە سەیرانێکی کوردەوارییان کرد.

شەهێن عوسمان بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە بە 964 وت، “ئێمە زۆر پشتگیری مامۆستاکانی سنووری پەروەردەی کۆیە دەکەین، بە تایبەتی مامۆستایانی ئەلف و بێی پۆلی یەک، خۆمان هەفتانە سەردانیان دەکەین و رێنماییان دەکەین”.