"کرانە گرێبەست"

زیاتر لە 30 وانەبێژی لادراو لە پەروەردەی سێمێل گەڕێندرانەوە سەر کار

964+

ژووری هەواڵ

هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو وانەبێژانەی کە بەهۆی دەوامنەکردن لە کار لابراون بەردەوامە، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستیش دەڵێت، سەرجەمیان دەگەڕێننەوە سەر کار.

لە دواین پێشهاتدا، ئەمڕۆ سێشەممە 12.11.2024، هەواڵی گەڕاندنەوەی زیاتر لە 30 مامۆستای لادراو لە پەروەردەی سێمێل بڵاوکرایەوە.

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە 964ـی راگەیاند، ئەو وانەبێژانە، لەدوای گەڕاندنەوەیان ئێستا وەک گرێبەست لە پەروەردەی سێمێل دەوام دەکەن.

لە رێکەوتی 16.9.2024، فەرمانی بە گرێبەست بوونی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە تەواو دەرکرا کە ژمارەیان 37 هەزار و 933 کەسە و سەرجەمیان داخلى سیستمى (E-PARWARDA) کرابوون، بەڵام 1500 بۆ 2000 وانەبێژى لادراو فەرمانى گرێبەستبوونەکە نەیانیگرتووەتەوە.

لە راپەڕینیش مامۆستایانی وانەبێژی لەكارلادراو گردبوو...

لە راپەڕینیش مامۆستایانی وانەبێژی لەكارلادراو گردبوونەوە