لە عەربەت دوو هاوڵاتی دەستگیرکران
پاشماوەی کارگەکانیان فڕێداوەتە سرووشتەوە
964+
ژوولی عەدنان
دوو هاوڵاتی کە ژینگەی ناحیەی عەربەتیان بە پاشماوەی کارگەکان پیسکردووە، دەستگیرکران
ئەم کەسانە پاشماوەی کارگەکانی تانجەڕۆیان رشتووەتە سەر زەوی و خەڵک ئاگاداری کردووینەتەوە، هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیس و دارستانی ژینگەی سلێمانی وای بە 964 ی وت.
لەئەنجامی رشتنی پاشماوەی کارگەی سووتەمەنی لە تانجەرۆ سنووری ناحیەی عەربەت بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی شارەزوور، دوو هاوڵاتی بەتۆمەتی رووداوەکە دەستگیرکران
رۆژانە مەفرەزەکانی پۆلیس و دارستانی ژینگەی سلێمانی راوچی و داربڕ و ژینگە پیسکەرەکان دەستگیر دەکەن ” رۆژانە لە دەشتو دەر و رێگەوبان و قەراخ دەریاچەکان مەفرەزەی بەردەواممان هەیە، ئەمە جگە لە خەڵکی خەمخۆری ناوچەکەش کە ئاگادرمان دەکەنەوە لە سەرپێچییەکان”
پەڕاوی لێکۆڵینەوی دەستگیرکراوانیان ناردووە بۆ بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی