هه‌ناسه‌توندیش له ریزبه‌ندى دووه‌مه
له به‌رده‌ڕه‌ش كه‌میى كێشى له‌شی منداڵان زۆرترین حاڵه‌تى تۆماركردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش كه‌میى كێشی له‌شی منداڵان یه‌كێكه له‌و كێشه ته‌ندروستیانه‌ى كه زۆرترین حاڵه‌تى لێ تۆماركراوه، له دواى ئه‌ویش هه‌ناسه‌توندی و هه‌وكردنى بۆرى هه‌ناسه‌دانى هاوڵاتیان له ریزبه‌ندى دووه‌مى حاڵه‌ته تۆماركراوهكانن.
به‌پێی دوایین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیى به‌رده‌ڕه‌ش، كه له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن و 15 بنکەی تەندروستی و بەشەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه تۆمار كراون، ده‌ركه‌وتووه زۆرترین ئه‌و حاڵه‌ته‌ى تۆماركراوه بریتی بووه له كه‌میى كێشی له‌شی منداڵان، كه لە ماوه‌ى مانگى رابردوودا 923 حاڵه‌ت تۆماركراون.
به‌راورد به مانگه‌كانى دیكه ئه‌م حاڵه‌ته كه‌مى كردووه، چونكه له مانگى ئه‌یلوولدا هه‌زار و 114 حاڵه‌ت و له مانگى ئاب هه‌زار و 101 حاڵه‌ت تۆمار کراون.
سه‌باره‌ت به حاڵه‌تى ههناسهتوندى، 804 هاوڵاتى پشکنینی هەوکردنی بۆری هەناسەدانیان بۆ كراوه، كه به‌راورد به مانگى ئه‌یلول ژماره‌كه له زیادبوونه چونكه له ئه‌یلولدا 510 حاڵه‌ت بووه و له مانگى ئابیشدا 440 حاڵه‌ت تۆمار كراون.
964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به د. خدر ساڵح بۆتانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى به‌رده‌ڕه‌ش كرد، بۆ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى زۆربوونى ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌ى لێ بپرسێت، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌دایه‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ى مانگى رابردوو، 15 هه‌زار و 925 نه‌خۆش سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه و له‌ناو ئه‌و ماوه‌یه‌دا 92 حاڵه‌تى له‌دایكبوونى منداڵان و 11 حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپیشک، شه‌ش حاڵه‌تى گەستنی سەگ و 300 پشکنینی هاوسەرگیریشیان بۆ كوڕان و كچان ئه‌نجامداوه.