ئێران دەیهەوێ پەرە بە مەرزی کێلێ بدات و بیکاتە ناوەندێکی سەرەکیی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی – وێنە؛ ئەرشیفی 964
مه‌ترسین بۆ رووداوى هاتوچۆ
60 مەتری قه‌ڵادزێ بۆ پارككردنى بارهه‌ڵگرانى مه‌رزى كێلێ قه‌ده‌غه‌كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، هه‌ندێك شوێنیان له قه‌ڵادزێ قه‌ده‌غه‌كردووه كه بارهه‌ڵگرانى مه‌رزى كێلێ پاركینگی لێبكه‌ن، چونكه ده‌ڵێت وه‌ستانیان به‌م شێوه‌یه ده‌بێته هۆى دروستبوونى رووداوى هاتوچۆ.
ئاگادارى خاوه‌نى ئه‌م بارهه‌ڵگرانه كراوه‌ته‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له شه‌قامى 60 مه‌ترى قه‌ڵادزێ بارهه‌ڵگره‌كانیان رانه‌گرن یاخود عه‌ره‌بانه‌ى بارهه‌ڵگره‌كانیان بهجێبهێڵن و خۆشیان دووربگرن له راگرتنیان به‌تایبه‌تیش له‌و شوێنانه‌ى كه پێچه‌وانه‌ى ئاڕاسته‌ى شه‌قامه‌كان رایده‌گرن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان هه‌ر شوفێرێك سه‌رپێچی بكات رووبه‌ڕووى رێگدكارى یاسایی ده‌كرێته‌وه و سزاش ده‌درێت.