چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکانی ئاو دەکرێت
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری سەرهەڵدانی نەخۆشییەکەی شارەزوور بەردەوامە
+964
بڕوا مەجید – شارەزوور
تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سکچوون و رشانەوەکەی شارەزوور بەردەوامە و بەڕێوەبەری ئاوی قەزاکەش دەڵێت، گومانمان لە پیسبوونی ئاوە بەڵام تا ئەنجامی پشکنین نەگەڕێتەوە ناتوانین بەدڵنیایی هۆکارەکە دیاری بکەین.
رەمەزان عارف، بەڕیوەبەری ئاوی سارەزوور بە 964ـی وت، بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوەوە لەم ناوچەیە بۆڕییەکی زێراب شکاوە و تێکەڵ بە ئاوی خواردنەوەی ماڵان بووە.
وتیشی، گومان دەکەین هۆکاری سەرهەڵدانی نەخۆشییەکە تێکەڵبوونی ئاوەکە بێت و سامپڵمان وەرگرتووە نێرداوە بۆ پشکنین، چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەین بۆ دڵنیابوونەوە لە هۆکاری نەخۆشییەکە.
ئاماژەی بەوەشدا، نەخۆشییەکە بەرەو کۆنتڕۆڵ بوونە و رێژەی تووشبووان بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو کەمی کردووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر