دەبی بە 850 دینار بفرۆشرێت

هێشتا بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بەشێک لە بەنزینخانەکان جێبەجێ نەکراوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هەرچەندە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاریدا بەنزینی نۆرماڵ لە 850 دینار زیاتر نەفرۆشرێت بەڵام هێشتا لە بەشێک لە بەنزینخانەکان نرخەکە جێگیر نەکراوە و هەر لەسەرووی هەزار دینارەوەیە.

پەیامنێری 964 لە هەولێر چووەتە بەردەم بەنزینخانەیەک و وەک لە تابلۆی نرخەکانەوە دیارە، بەنزینی نۆرماڵ بە 1300 دینارە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 20.7.2026 وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم چەند بڕیارێکیدا؛

یەکەم: بەنزینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە بە کوالیتی (نۆرماڵ) دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتییان و نرخی فرۆشتنی بریتییە لە 750 دینار بۆ هەر لیترێک، بە هەمان رێکاری کارپێکراو بەردەوام دەبێت، وەزارەت هەوڵدەدات زۆرترین رێژەی بەنزین بخاتە بازاڕ.

دووەم: نرخی فرۆشتنی بەنزینی کوالیتی (نۆرماڵ)ی بازرگانی (تیجاری) لە بەنزینخانەکان نابێت لە 850 دینار بۆ هەر لیترێک زیاتر بێت، بە پێچەوانەوە ئەو بەنزینخانەیە ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری