ناحیەی لەیلان
لەسەر زەوییەك كەسێك كوژرا و كەسێكیش بریندار بوو
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.11.2024 بەهۆی ناکۆکی لەسەر زەوییەكی کشتوکاڵی لە گوندی باوای سەر بە قەزای لەیلان، لە باشووری كەركوك، کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
سەرچاوەكە بۆ تۆڕی 964 وتی، لە گوندی “باوا”ی سەر بە قەزای لەیلان لەسەر دیاریکردنی سنووری زەوییەكی كشتوكاڵی شەڕێکی چەکداری لە نێوان ژمارەیەک کەس روویدا، لە ئەنجامی ئەوەشدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ژمارەیەک کەسیشیان دەستبەسەر کردووە.