فه‌رمان له وه‌زیر ده‌رچووه
تیمێكی ڤێتێرنه‌رى به‌غدا پشكنین بۆ پڕۆژه‌یه‌كی په‌له‌وه‌رى له قوشته‌په ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمێكی ڤێتێرنه‌رى عێراق سه‌ردانى سنوورى قه‌زاى قوشته‌په‌یان كرد و پڕۆژه‌یه‌كی به‌رهه‌مى په‌له‌وه‌ریان به‌سه‌ركرده‌وه و پشكنینیان بۆ كرد، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ئه‌م پشكنینه هه‌وره‌كو ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك ده‌ڵێت، به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌نێردرێنه پارێزگاكانى عێراق، بۆیه بۆ دڵنیابوونه‌وه پشكنینى بۆ كراوه.
به‌پێی نوسراوێك كه له نوسینگه‌ى وه‌زیری كشتو‌كاڵى عێراق ده‌رچووه، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ڤێتێرنه‌رى فێركارى كه‌ركوك لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت له به‌شه‌كانى ده‌واجن، یه‌كه‌ى تیشك و سۆنار و به‌شی كوتانى ده‌ستكرد، هه‌ڵبستن به ئه‌نجامدانى پشكنینى پڕۆژه‌ى (خه‌یرات ئه‌ربیل) له قوشته‌په‌ى سنوورى هه‌ولێر.
پڕۆژه‌كه له حه‌وت هۆڵى گه‌وره پێكهاتووه كه تیایدا مریشكی لێ به‌رهه‌مده‌هێندرێت و مریشكه‌كانیش له جۆرى لوهمانن.
هیبه ئه‌كره‌م، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ڤێتێرنه‌رى كه‌ركوك به 964ـى راگه‌یاند، بڕیاره‌كه له سه‌رووى خۆیانه‌وه هاتووه و ئه‌وانیش تیمیان ناردووه جێبه‌جێیان كردووه.
وتیشی “وه‌زاره‌ت ده‌یه‌وێت له‌و پڕۆژانه دڵنیابێت كه به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌نێرن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌ى (خیرات اربیل) هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه، به‌ڵام یه‌كێكه له پڕۆژه په‌له‌وه‌رییه گه‌وره‌كان و له‌لاى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراقیش مۆڵه‌تى وه‌رگرتووه، لیژنه‌كه‌ش كه سه‌ردانیان كردووه ویستویان له‌وه‌ش دڵنیا ببنه‌وه كه ئاستى بهرههمهێنانهكهى ئه‌م پڕۆژه‌یه چه‌نده.
پێشتر، چه‌ند جارێك پڕۆژه په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان رێگه‌یان پێنه‌ده‌درا به‌رهه‌مه‌كانیان ره‌وانه‌ى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق بكرێت، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تیان له‌لاى حكومه‌تى عێراقی نه‌بووه.