کولەکە و خەیار و بیبەریش بەرز بوونەتەوە
نرخى تەماتە دوو هێندەى هەفتەى رابردوو بەرز بووەتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
شەپۆلى بارانەکە و هاتنى سەرما، نرخى تەماتەى دووقات بەرز کردەوە بەشێوەیەک نرخى هەر کیلۆیەکى گەیشتووە بە هەزار و 300 دینار، عەلوەى سلێمانیش دەڵێت، بەرزتر دەبێتەوە.
سەروەر عەلی سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە 964ـى وت،” بەهۆی نەمانی بەرهەمی خۆماڵ و هاوردەکردنى لە سوریاوە کە لە رێگەی بەغداوە دێت، هەر کیلۆیەک تەماتە نرخەکەی بەرزبوەتەوە بۆ هەزار و 300 دینار و زیاتریش بەرز دەبێتەوە”.
لە چەند رۆژی رابردوو هەر کیلۆیەک تەماتە بە 600 دینار بووە، ماوەی دوو رۆژە بەو شێوەیە بەرزبوەتەوە
جگە لە تەماتە، بە وتەى سەروەر عەلى، نرخى خەیار و کولەکە و بیبەریش بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەک خەیار بە 900 دینارە و کولەکە و بیبەریش بە هەزارە و بەراورد بە هەفتەى رابردوو 40%ـى نرخەکانیان بەرز بوونەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
تەماتە
چەند بەشێکی تازەی لێ کراوەتەوە و دەرفەتی کاریش دەڕەخسێنێت
کارگەکەی هەریر ئیتر تایبەت نابێت بە دۆشاوی تەماتە
هەواڵەکان
ژنێک نزیکەی 24 کاتژمێرە بێهۆش و ئاگاداربن سبەی پلاتفۆڕمی هەلی کار دەخرێتەکار
نزیکەی 600 دیناری هاتەسەر
نرخی تەماتە لە هەولێر بەرزبووەوە
تەماتەکانی بەرناکەوێت
بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی سلێمانی جوتیارێک خەڵات دەکات
هەواڵەكان
لە گەرمیان پەڵەی دا و نرخی تەماتەش دووقات بەرزبووەتەوە
چوونە بەغدا
ژمارەیەک جوتیاری پێنجوێن؛ مەرز مەکەنەوە تەماتەمان ماوە
ئاگاتان لە تەماتە بێت