"ساڵانه‌ ئه‌مه‌ حاڵمانه‌"

پرده‌كه‌ى خه‌لیفاوەى‌ سلێمانى مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى چه‌ند ماڵێك دروستكردووه‌

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى

ساڵانه‌ به‌هۆى بارانبارینه‌وه‌ پرده‌كه‌ى خه‌لیفاوه‌ له‌ سلێمانى ئاو سه‌رڕێژ ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان دروست ده‌بێت و مه‌ترسیشی له‌سه‌ر ژیانى چه‌ند ماڵێكى نزیك له‌ پرده‌كه‌ دروستكردووه‌.

پرده‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ گەڕەکی خەلیفاوای بەشی خوارەوەی سه‌نته‌رى شاری سلێمانی.

لەتیف عەبدوڵا دانیشتووی گەڕەکه‌كه‌ بە 964 وت، هەمو ساڵێک ئەوە حاڵیانە لە کاتی بارانباریندا و ئاو سەردەکەوێتە سەر پردەکە.

وتیشی “ساڵێکە پرۆژەی زێرابی سندوقی بۆ دەرچووە، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كێشه‌یه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وە، به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رێک لە شوێنی لافاوەکەی ساڵی رابردوو ئۆتۆمبێلیان راگرت...

رێک لە شوێنی لافاوەکەی ساڵی رابردوو ئۆتۆمبێلیان راگرتووە