لە بازگەى چیمەن

خەریکە رێگاى سلێمانى بۆ کەرکوک پەکى دەکەوێت

964+

کاروان ساڵحی

سەدان ئۆتۆمبێل سێ ساید و چوار ساید لەسەر رێگەى سلێمانى بۆ کەرکوک لە بازگەى چیمەن وەستاون و ئاستەنگیی قورسى هاتوچۆ دروست بووە و دەیان ئۆتۆمبێل توشى گیرخواردن بوون.

بەهۆى توندکردنەوەى رێکارە ئەمنییەکان و پشکنین و سۆنار بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان، قەرەباڵغییەکى زۆر لە بازگەى چیمە لە نێوان سلێمانى بۆ کەرکوک دروستبووە.

بەهجەت عەلی شۆفێری تاکسی بە 964ـی وت،” لەکاتژمێر 6:40 خولەکى بەیانییەوە لەناو بازگەکە گیرم خواردووە و بووە بە کاتژمێر 10 هێشتا نەمتوانیووە بچوڵێم”.

وەک ئەو شۆفێرە باسى دەکات، ژمارەیەکى زۆرى بارهەڵگر بەتەواوى هاتوچۆیان پەکخستووە و لەسەرەدا وەستاون بۆ پشکنین و سۆنار.

سەرچاوەیەکى ئەمنى بازگەکان بە 964ـى وت،”دوێنێ بارانێکى زۆر بارى بەهۆیەوە بارهەلگرەکان دەرنەچوون، بۆیە ئێستا ژمارەیەکى زۆر بارهەڵگر وەستاون و ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە”.

لاى خۆیەوە، نیاز عەبدولرەحمان کە شۆفێرى بارهەڵگرە قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت،”راستە پشکنین و سۆنار دەکرێت، بەڵام رێکارەکان بۆ بێزارکردنمانە و هەمیشە بەم شێوەیە ئیش و کارى بازگەکان بە خاوى جێبەجێ دەکرێن”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شۆفێری بارهەڵگرەکانی بازیان گردبوونەوە

شۆفێری بارهەڵگرەکانی بازیان گردبوونەوە