له‌ 60 زیاتر بڕۆى ده‌تگرێ!

له‌ سبه‌ینێوه‌ كامێرای چادوێری له ‌رێگاى ناحیه‌ى ده‌ركارى داده‌ندرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هاتوچۆى ئیداره‌ى زاخۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ كامێرای چاودێری له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى ناحیه‌ى ده‌ركاری داده‌نێت و پێشتریش له‌ چه‌ندین شوێنى ئیداره‌ى زاخۆ ئه‌م كامێرایه‌ جێگیركراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، ئه‌و كامێرایه‌ى له‌ رێگاى ئه‌م ناحه‌یه‌ داده‌ندرێت سه‌رپێچی شۆفێران له‌ سه‌رووى 60 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا تۆمار ده‌كات.

پێشتر هاتوچۆى ئیداره‌ى زاخۆ كامێراى چاودێری له‌ چه‌ندین شوێنی دیكه‌ جێگیر كردووه‌، كه‌ دیارترینیان شه‌قام و رێگاكانى بێدارێ، کوچکا هونەری،

ئاشتی – نێزیک نوتێلایێ، گۆڕستانى زاخۆ، شه‌قامى پێشمەرگە نێزیک ئۆڤەرپاسى سەرێ گوندکی و شه‌قامى تلکەبەرێ.

كەركوك بە كامێرای چاودێریی زیرەك دادەپۆشرێت

كەركوك بە كامێرای چاودێریی زیرەك دادەپۆشرێت