نۆیەمین ساڵرۆژە

رۆژی کۆبانی یە؛ ئەو شارەی یەپەگە و پێشمەرگە بەرگرییان لێ کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

“کۆبانی ئیرۆ خەمگینە، هیزرێ چاوان دبارینە ئاخ کۆبانی”، گۆرانی و یادگاریی رۆژانێکن لە مێژووی کۆبانی، شارێکی رۆژئاوای کوردستان کە سەخت بەرگری لە مانەوەی کرد و پێشمەرگە هاوشانی یەپەگە و یەپەژە شەڕی تێدا کرد.

ئەمڕۆ 1.11.2024، یادی نۆیەمین ساڵرۆژی جیهانی و شەڕی رزگارکردنی کۆبانێ یە.

شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە رۆڵی بەرچاویان هەبوو لە مانەوەی شارەکە لە دەست ئیدارەی کانتۆنەکان، کاتێک رێکخراوی چەکداری داعش و گروپە چەکدارەکان، لە ساڵی 2014 هێرشی سەر کۆبانێ-یان دەستپێکرد و ویستیان ئەو شارە کوردییە داگیر بکەن، بەڵام جەنگی مانەوە و ئیرادەی بەرگری لە کۆتا خاڵدا هاوکێشەکەی پێچەوانە کردەوە و شارەکە لە داگیرکردنی تەواوەتی پارێزراو و دواتر رزگار کرا.

ئەو یەکێک بوو لە شارەکانی رۆژئاوای کوردستان کە هێرشی داگیرکاری بۆ کرا، بەڵام چیرۆکی بەرگری ژن و پیاوان و خەڵکی خۆجێی چاوی جیهانی بۆ لای خۆی پەلکێش کرد، جیاواز لە بایەخە مرۆیی، جوگرافییەکەی، لەو رووداوەدا 200 هەزار خەڵکی دانیشتووی شارەکە، بۆ ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان، شارە سوورییەکان و لوبنان و عێراق ئاوارە بوون، هەندێکیان هاتنە هەرێمی کوردستان و میوانداری کران.

دەیان شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە، بۆ ئازادکردنی ناوچەکانیان گیانی خۆیان بەخشی یان بریندار بوون، هەروەها پێشمەرگەیەک بەناوی زێرەڤان ئەکرەم مزووری لە شارەکە شەهید بوو، کە ئەوکات هێزێکی هاوبەشی پشتیوانی یەک و دووی پێشمەرگە بۆ شەڕی کۆبانی و بە پەسەندێتی پەڕلەمان نێردران، لە 26.1.2025 دوای چەندین مانگ بەرگریکردن، شاری کۆبانێ بە تەواوی لە چنگ چەکدارانی داعش رزگار کرا، بەلام رۆژی 1ی 11ی هەمووساڵێک کە رۆژی هێرشی پێچەوانە بوو بۆ سەر داعش کراوە، بە رۆژی جیهانی رزگاری شارەکە.

ژمارەیەک شەڕڤان، یادگەی خۆیان بۆ مێژووی شەڕ لە شارەکە نوسیوە، لەوانە شەڕڤانی یەپەژە دیکل کۆبانێ، دەڵێت، “بەرخۆدانێکی گەورە لە کۆبانێ هەبوو، هەزاران هاوڕێ و پێشەنگەکانمان ئازایانە شەڕیان کرد و لە شەڕی کۆبانێ شەهید بوون، کەس نییە لە بەرخۆداندا جێگەی خۆی نەگرتبێتەوە، لە تەمەنی حەوت ساڵەوە تا 70 ساڵ، هەمووان لە بەرخۆداندا بوون، شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لە کۆبانێ بەڕێوەچوو، ئەم شەڕە دژی لەشکرکێشی هێشتا بەردەوامە”.

هێرشی تورکیا لە کۆبانێ دوو کوژراوی لێکەوتەوە

هێرشی تورکیا لە کۆبانێ دوو کوژراوی لێکەوتەوە

کۆبانێ حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند و لە حەسەکەش 10 کەس ب...

کۆبانێ حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند و لە حەسەکەش 10 کەس بریندار بوون