هەواڵەکانى ئەمڕۆ
چیرۆکى هەڵاتنى زیندانییەک و فێستیڤاڵى هەنار و دەستگیرکردنى دارەمەیت دزەکە
964+
ژووری هەواڵ
تا دێت هەڕەشەکانى مادەى هۆشبەر زیاتر دەبێت،ته‌نیا له‌م مانگه‌دا، زیاتر له 40 گه‌وره‌بازرگانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراون و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا زیاتر له 16 كیلۆگرام له‌و ماده‌یه به‌جۆرى جیاواز له بازرگانه‌كان گیراوە.
ته‌نیا له‌م مانگه 43 گه‌وره بازرگانى ماده‌ى هۆشبه‌ر لەهەرێمی کوردستان ده‌ستگیركراون
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌نگۆى هه‌ڵاتنى حوكمدراوێك له سلێمانى بڵاوكرایه‌وه، كاتێك په‌یامنێرى 964 له‌و پارێزگایه سۆراغى كرد، ده‌ركه‌وت هه‌ڵاتنه‌كه راسته‌و له زیندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاکسازى گەورانى سلێمانى روویداوه.
زیندانییەکى چاکسازى گەورانى سلێمانى رای‌کرد
ئەو تۆمەتبارەى هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دەرگاى تەوالێت و دارەمەیتى مزگەوتى شێخ سەعیدى نوورسى له شارى هه‌ولێر دزی بوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و ڤیدیۆى دزیكردنه‌كه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
دزى دارەمەیتەکە دەستگیرکرا
ه‌مڕۆ باس باسی هه‌ڵه‌بجه‌یه و ده‌یه‌مین فێستڤاڵى هه‌نار و پاییز‌ى لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێی سه‌ره‌نجى فێستڤاڵه‌كه‌یه جگه له هه‌ناره‌كه‌ى كۆمه‌ڵێك خوێندكارى زانكۆ قوڵ و باسكیان هه‌ڵماڵیوه و به ئاماده‌كردنى خواردنى كورده‌وارى فیستفاڵه‌كه‌یان زیاتر ئاوه‌دان كردووه‌ته‌وه.