لە فێستڤاڵەکەی هەڵەبجە دەستدەکەوێ

هەناری ئەمساڵی هەڵەبجە دەرەجە یەکە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

دەیەمین فێستیڤاڵی پایز و هەناری هەڵەبجە دەستیپێکرد و خەڵکێکی زۆریش سەردانی دەکەن و بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ زیاد لە 300 هەزار کەس  بەشداری فێستیڤاڵەکە بکەن.

سەلمان ھادی، فرۆشیارێکی هەنارە بەشداری فێستڤاڵەکەی کردووە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ئەمە یەکەمین ساڵە بەشداری دەکەم و هەنارەکانمان هەناری گوندی جەلیلەیە و هی باخەکەی خۆمانە.

دەشڵێت، هەناری ئەمساڵ لە ناوچەکەی خۆامن زۆر زۆر جوان و دەرەجە یەک بوو.

سەلمان باسی لە گرنگئ ئەم فێستڤاڵە کرد بۆ جوتیارانی ناوچەکە و وتی، کردنەوەی فێستیڤاڵی وا بۆ ناوچەکە و جوتیاران پێویستە و بەهۆیەوە دەتوانین بەرهەمەکانمانی لی ساغ بکەینەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئەمڕۆ 120 هەزار کەس لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بەشدارب...

ئەمڕۆ 120 هەزار کەس لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بەشداربوون