ماوه‌ى دوو رۆژ و 5 كاتژمێر ده‌بڕێت
به‌هۆى چاكسازیكردن له كاره‌با به‌شێكی كاره‌باى گه‌رمیان ده‌بڕێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌هۆى چاكسازیكردنى له هێڵه‌كانى كاره‌با، كاره‌باى به‌شێك له سنووره‌كه‌یان نابێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوڵاتیانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
چاکسازیکردنهكه لەهێڵی 132kv کەلار – دەربەندیخانه وه‌ك ئامادەکارییهكه بۆ هاتنی وەرزی زستان.
به‌پێی ئاگادارییه‌كه‌ى كاره‌باى گه‌رمیان ئه‌مڕۆ سێشەممە کارەبا نیشتیمانی قەزای کفری و ناحیەی سەرقەڵا دەبێت، به‌ڵام بۆ رۆژی پێنجشەممە واتا 31.10.2024 کارەبایان نابێت.
نه‌بوونى كاره‌باكه لە کاتژمێر 8:00ـى بەیانی نتوهكو کاتژمێر 2:00ـى نیوەڕۆیه و ده‌شڵێت بۆیه كاره‌باكه ده‌بڕێت چونكه به‌هۆى كاركردنى تیمه‌كانیان ده‌یانه‌وێت ئهنادامانى تیمه‌كان سەلامەت بن له کارکردن.