ئاگادار دەکرێنەوە

سبەینێ لە قەڵادزێ دابەشکردنى ئاوى ماڵان دەوەستێت

964+

وریا فەتاح

دانیشتوانى قەڵادزێ ئاگادار دەکرێنەوە کە بەهۆى کارکردن لە پڕۆژەى ئاوى خاس، دابەشکردنى ئاو دەوەستێت.

مارف مەحمود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس بە 964ـی وت، سبەینێ، بەهۆی گۆڕینی چێک ڤاڵڤی پەمپی ژمارە 2 لە بەشی ئاووەرگری پڕۆژەی ئاوی خاس، دابەشکردنی ئاو دەوەستێت.

چێک ڤاڵڤ بەشێکە لە سیستەمی بۆڕی و پەمپەکە کە دەکەوێتە دوای پەمپەکە لە کاتی کوژانەوەی پەمپەکە ناهێڵێت ئاوی ناو بۆڕیەکە بگەڕێتەوە.

وە ئەوەى مارف مەحمود باسى دەکات، شتێکى ئاساییە ئەو چێک ڤاڵڤانە ناوە ناوە دەشکێن، ئەوەش بەهۆى فشارەوەیە یان بەهۆى کوژانى کارەبا، بەڵام پارچەى یەدەگ هەیە و دەخرێتە شوێنى و گرفت دروست ناکەن.

وەک باسى بەهۆى کارکردن لە گۆڕینى چێک ڤاڵڤ، سبەینێ دووشەممە، پێدانى ئاو بە دانیشتوانى قەڵادزێ دەوەستێت و تەنیا یەک رۆژ بەردەوام دەبێت.

حه‌وزه‌كانى پرۆژه‌ى ئاوى خاس لە قەڵادزێ خاوێن دەكرێن...

حه‌وزه‌كانى پرۆژه‌ى ئاوى خاس لە قەڵادزێ خاوێن دەكرێنه‌وه‌