ئێستا ئاهێکی بەبەردا هاتۆتەوە

لەگەڵ هێرشەکەی ئیسرائیل بەهای تمەن داڕما

964+

شۆڕش قادری

لەگەڵ هێرشەکەی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەهای تمەن بە تەواوەتی داڕما، بەڵام ئێستا ئاهێکی بەبەردا هاتۆتەوە و کەمێک بەرزبووەتەوە.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـێ وت، “دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، شەوی رابردوو بەهای تمەن بەرامبەر دراوە بیانییەکان داڕما و هەر 100 دۆلارییەک بۆ هەشت ملیۆن تمەن بەرزبووەوە، بەڵام لەگەڵ ئاساییبوونەوەی رەوشەکە، بەهای تمەنیش ئاسایی بووەتەوە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە نزیکەی شەش ملیۆن و 500 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار تاڕادەیەک جێگیرە و 100 دۆلار بەنزیکەی 152 هەزار و 750 دینار کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت.

وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر راشیگەیاند، لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ شەممەیە و بازاڕی بۆرسە نییە، ئەم نرخانە فەرمی نیین و بەرزی و نزمی بەخۆیانەوە دەبینن.

هاوکات ئیسماعیل حوسێن خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە 964ـی وت، لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار بە حەواڵە شەش ملیۆن و 600 هەزار تمەنە و بە نەختیش بە شەش ملیۆن و 400 هەزار تمەن مامەڵەی پێودەکرێت.

هێرشە موشەکییەکەی ئێران نرخی تمەنی زیاتر دابەزاند

هێرشە موشەکییەکەی ئێران نرخی تمەنی زیاتر دابەزاند

لەگەڵ تەرمەکەی نەسروڵا دۆزرایەوە تمەن داشکا

لەگەڵ تەرمەکەی نەسروڵا دۆزرایەوە تمەن داشکا

لەگەڵ تەرمەکەی نەسروڵا دۆزرایەوە تمەن داشکا

لەگەڵ تەرمەکەی نەسروڵا دۆزرایەوە تمەن داشکا