فڕۆکەی ئیسرائیلی
"نیویۆرك تایمز"
“ئیسرائیل پێش ئێران لە عێراق و سوریای داوە”
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلی گواستییەوە، ئیسرائیل پێش ئەوەی هێرش بكاتەسەر ئێران، چەند پێگەیەكی بەرگریی ئاسمانی لە عێراق و سوریا بۆردومان كردەوە.
بەرپرسانی ئیسرائیلی ئەمڕۆ شەممە 26.10.2024 بە رۆژنامە ئەمریكییەكەیان راگەیاندووە، هێرشەكەی ئیسرائیل پێش ئێران، بۆ سەر چەند بنكەیەكی بەرگریی ئاسمانیی عێراق و ئێران بووە، بەڵام بەبێ ئەوەی وردەكاری باس بكەن.
سەرچاوەكە دەڵێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەنجامدرا، كە نزیكەی 100 فڕۆكە و درۆن تێیدا بەشداربوون و ژمارەیەك پێگەی سەربازی ئێران كرانەئامانج.
بە پێی هەندێك میدیای عێراقی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە شاری بەسڕەی باشووری عێراق بیستراوە، بەڵام هیچ وردەكارییەك باس نەكراوە.
هاوكات سوپای ئیسرائیل ئەم بەیانییە رایگەیاند، چەند دامەزراوەیەكی دروستكردنی مووشەكیان لە ئێران بە شێوەیەكی ورد پێكاوە و فڕۆكەكانیشیان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە.
هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزكردەوە
ئیسرائیل
هێشتا ترس هەیە
ئێران ئاسمانی خۆی كردەوە
مەبەستى پێ لە "هەسەدە"یە
لیندسی گراهام هۆشداری توند دەداتە سووریا و تورکیا: هێرشکردنە سەر کورد بێ وەڵام نابێت
ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکات
"لە ئەگەری هەر رووبەڕووبوونەوەیەک بنکەکانتان لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج"
هەواڵەکانی وەرزش