دار سنەوبەری لێدەڕوێندرێت

دەروازەی شاڕێگای سلێمانی- تاسلوجە سەوز دەکرێت

964+
ژووری هەواڵ

بەشێک لە درەختەکانی سەر شاڕێگای سلێمانی بۆ تاسڵوجە وشکبوون، بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی شارەکەش دەیەوێت درەختى سەوز لەجێگەیان بڕوێنێت.

ئەمڕۆ هەینی 25.10.2024، بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە درێژەی هەڵمەتی پایزەدا، هەستان بە رواندنی نەمامی سنەوبەری زاویتە لە بری ئەو نەمامانەی کە وشکبوون لە نزیک گەرەکی کەنەکەوە لەسەر شاڕێگای پێشمەرگە.

بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ی وت، نەمامەکان ژمارەیان 500 دانەیە و لەجێگەی ئەو دارانە دەڕوێندرێن کە ساڵانی رابردوو بەهۆی نەخۆشی و سوتان لەنێوچووبوون.

پێشتریش، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ی وت، شارەوانیی سلێمانی دیزاینێکی ئامادەکردووە بۆ شەقامی سلێمانی- تاسڵوجە و لە هەنگاوی یەکەمدا 360 داری سنەوبەری زاویتە روێندراوە.

باسی لەوەش کرد، هەڵمەتی سەوزکردنەکە بەو کۆمپانیایانە دەکرێت، کە لەسەر ئەو شەقامە پرۆژەیان هەیە و داری سنەوبەر دەڕوێنن و ئەرکی ئاودێریشیان هەر لە ئەستۆی کۆمپانیاکان دەبێت.

هەروەها دەڵێت، لە ماوەی رابردوودا لەسەر شەقامی تاسڵوجە چەند دار سنەوبەرێک سووتان، بەڵام جارێکی دیکەش سنەوبەرەكان دەڕوێندرێنەوە و پلانیان هەیە زیاتریش  بڕوێنن.

گوندنشینانی پشدەر بۆ خۆگەرمکردنەوە پەنا بۆ کۆکردنەوەی...

گوندنشینانی پشدەر بۆ خۆگەرمکردنەوە پەنا بۆ کۆکردنەوەی دار دەبەن