10 دەستگیرکراوى دیکەى لالەزاریان لەگەڵە
دادگایى کردنى لاهور شێخ جەنگى و پۆڵادیى براى دەستیپێکرد
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
کەمێک لەمەوبەر، لە ژێر ڕێکارێکی توندی ئەمنیدا، پڕۆسەی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و 10 تۆمەتباری دیکە لە دادگای سلێمانی دەستیپێکرد.
بەپێی زانیارییەکانی 964، دۆسیەی دادگاییکردنەکە پەیوەستە بە “رووداوەکانی لالەزار” و هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی وەک سکاڵاکارن.
لە بەیانیی ئەمڕۆوە هێزێکی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری دادگای سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە و رێکارەکان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە توندکراونەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح