پێشتر لە مرۆڤیان نەبردووەتەوە
رۆبۆتێک کۆتایی بە یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی سەرمێز دەهێنێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
رۆبۆتێکی نوێی کۆمپانیای سۆنی دەتوانێت خێراترین یاریی وەرزشی بکات، بۆ یەکەمجاریش لە مرۆڤی بردەوە.
رۆبۆتەکە ناوی Aceیە و یاریی تۆپی سەرمێز دەکات و بەهێزیشە، کاردانەوەی زۆر خێرایە و خوێندنەوە بۆ جوڵەی تۆپ دەکات.
رۆبۆتەکە لە پێشهاتێکی نوێدا توانیویەتی لە چەندین یاریزانی پیشەگەر بباتەوە، کە نەوەی پێشووی رۆبۆتەکان نەیانتوانیبوو لە مرۆڤ ببەنەوە.
کارامەیی رۆبۆتەکە سەرکێشییەکی گەورەی تێدایە، شارەزایان دەڵێن، ئەمە خاڵی وەچەرخانە بۆ ئالەتەکان.
Ace نۆ کامێرا و سیستمی بینینی جیاوازی هەیە، بە وردییەکی زۆر بەرز لە چەند بەشی چرکەدا بڕیار دەدات، هەروەها دەستەکانی جومگەی جۆراوجۆریان پێوە و بە نەرمی وەک مرۆڤ دەجوڵێن.
هەندێک لە یاریزانی تۆپی سەرمێز ئاماژەیان بەوەداوە، دەکرێت سوود لە خاڵی لاوازی تەکتیکی رۆبۆتەکە وەربگیرێت، بەڵام دووپانی ئەوەش دەکەنەوە، پێشبینیی کردن بۆ شێوازی یاریکردنی زۆر زەحمەتە، چونکە وەک مرۆڤ کاریگەریی ماندووبوون و فشاری دەروونی لەسەر نییە.
شارەزایانی بوارەکە پێیان وایە ئەم جۆرە زیرەکییە فیزیاییەی رۆبۆتەکان، رێگە دەکاتەوە بۆ نەوەیەکی نوێی رۆبۆتەکان، کە بتوانن شانبەشانی مرۆڤ لە ئەرکی ئاڵۆزدا کار بکەن.