بۆ رێزلێنان لەو شاخەوانانەی گیانیان لەدەستداوە

نمایشێکی شاخەوانی لە ئەشکەوتی هەزارمێرد بەڕێوەدەچێت

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

ئەمڕۆ هەینی 25.10.2024 نمایش و گەشتێکی شاخەوانی  لەلایەن گروپی شاخەوانی ئاسۆسەوە رێکخرا، بەمەبەستی رێزلێنان لەو کەسانەی کە لە کاتی شاخەوانیدا گیانیان لەدەستداوە.

پێشەوا رەئوف ئەندام لە تیمی شاخەوانی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “ئێمە وەک تیمی شاخەوانی چەمچەماڵ بەشداربووین، وەک رێزلێنانێک بۆ یادی ئەو هاوڕێیانەمان کە لەم رێگایەدا گیانی خۆیان بەخت کردووە”.

“گەشتەکە لەلایەن گروپی شاخەوانی ئاسۆسەوە ڕێکخراوە لە ئەشکەوتی هەزارمێرد لە شاخی بەرانان، بەشێکی زۆر لە گروپە شاخەوانییەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارن و بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت”، پێشەوا رەئوف وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، شاخەوانان بە 11 رێڕەودا سەرکەوتوون و هەر رێڕەوێک بە ناوی شاخەوانێکەوە ناونراوە کە گیانی لەدەستداوە.

یەکێک لەو سەرکێشیانەی ئەمڕۆ شاخەوانان لە ئەشکەوتی هەزارمێرد ئەنجامیان دا، سەرکەوتن بە حەبل بوو بەسەر شاخدا.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بۆ گەشتی شاخەوانی چوو دوو کەوی رزگار کرد

بۆ گەشتی شاخەوانی چوو دوو کەوی رزگار کرد

شەش شاخەوانى کورد گەیشتنە بەرزترین لوتکە چیاى وڵاتى ئە...

شەش شاخەوانى کورد گەیشتنە بەرزترین لوتکە چیاى وڵاتى ئەرمەنستان