لە گەرمیان
خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دژی هەرزانیی نرخی مریشک سکاڵا تۆمار دەکەن
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی گەرمیان ھاواریانە بەدەست ھەرزانیی نرخی مریشک و چوونە بەردەم دادگای کەلار بۆ ئەوەی سکاڵا تۆمار بکەن.
عیمران مەحمود، یەکێکە لەو خاوەن کێڵگە پەلەوەریانە بە 964ـى وت،” رێگا نادرێت مریشک بنێرینە ناوچەکانی خوارووی عێراق و ئەمەش زەرەری لێمان داوە و نرخی مریشک تەواو دابەزیوە، ئەمڕۆ سکاڵا تۆمار دەکەین لە دادگای کەلار لەدژی بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان”.
کاروان جەلال، یەکێکی دیکەیە لەو خاوەن کێڵگانە بۆ 964 وتی،” نرخی مریشک ئێستا بە دوو ھەزار و 400 دینارە و ئیمە زەرەرێکی زۆر دەکەین، ئەگەر وابڕوات ساڵی داھاتوو مریشک ناکەینە کێڵگەکانمان”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر