ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەورە

سەرماکەی شکاند و کەمێک خۆتان هەڵخەن

+964

ژێوار خدر

ئەم دوو رۆژە پێویستتان بە جلی زۆر گەرم نابێت، چونکە سەرما کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرما یەک دوو پلە بەرز دەبنەوە و ئاسمانیش پەڵەهەور دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، کەشوهەوای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەم دوو رۆژەی لەبەردەممانە، پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە بەرز دەبنەوە و ئاسمانیش بە گشتی هەوراوی دەبێت بۆ ئەمڕۆ، بەڵام سبەی لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت.

بەپێێ ئەو خشتەیەی وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، گەرمیان و زاخۆ بە 25 پلە گەرمترین و حاجی ئۆمەران بە 10 پلەی سیلیزی فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستانن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر 24 :پلەى سیلیزى

سلێمانی 20  :پلەى سیلیزى

دهۆک 24 : پلەى سیلیزى

کەرکوک 25 :پلەى سیلیزى

هەڵەبجە 22: پلەى سیلیزى

زاخۆ 25: پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 10 پلەى سیلیزى

سۆران 20:پلەى سیلیزى

گەرمیان 25 :پلەى سیلیزى

"پێشوازییەکە وەک کەشوهەواکە گەرم بوو"