سۆران و شه‌قڵاو و هه‌ریر سودى لێوه‌رده‌گرن

له‌ هه‌ریر بنكه‌یه‌كى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران دروست ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ قه‌زاى هه‌ریر ئاماده‌كارى ته‌واو كراوه‌ بۆ دانانى به‌ردى بناغه‌ى دروستكردنى بنكه‌یه‌كى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران، سه‌رۆكى به‌شی كشتوكاڵى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت، جوتیارانى سۆران، شه‌قڵاوه‌ و هه‌ریر له‌و بنكه‌یه‌ سوودمه‌ند ده‌بن.

دروستکردنی بنكه‌كه‌ بە پڕۆژەیەکی ستراتیژی بۆ جوتیارانی سنووره‌كه‌ داده‌ندرێت به‌وپێیه‌ى تاوه‌كو ئێستا هیچ بنكه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه‌ یاخود سایلۆیه‌ك له‌و سنووره‌ نه‌بووه‌.

له‌سه‌ر رووبه‌رى 13 دۆنم زه‌وى دروستده‌كرێت، كه‌ بریتییه‌ له‌ دروستكردنى سێ شوێنى ئه‌مباركردن، كۆنكرێت كردن و سیاجكردنى شوێنه‌كه‌.

فه‌ریق حه‌سه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان، سەرۆکی بەشی کشتوکاڵی هەریر به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌م رۆژانه‌ به‌ردى بناغه‌كه‌ى بنكه‌كه‌ داده‌ندرێت و پلانیان وایه‌ بۆ هاوینی ئەمساڵ جوتیاران دوای دروێنەکردنی گەنم، گه‌نمه‌كانیان راده‌ستى ئه‌م بنكه‌یه‌ بكه‌ن.

وتیشی “بنكه‌كه‌ بۆ ته‌واوى جوتیاران سنوورى ئیداره‌ى سۆران، شه‌قڵاوه‌ و هه‌ریره‌”.

باسی له‌وه‌شكرد، كردنه‌وه‌ى بنكه‌كه‌ واده‌كات جوتیاران زووتر له‌ ساڵانى رابردوو بڕى گه‌نمیان ته‌سلیم بكه‌ن و به‌زووییش پاره‌كانیان وه‌ربگرن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌سه‌ر جوتیارانى سنوورى تێچووى هه‌ڵگرتنى گه‌نم له‌سه‌ریان نامێنێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى ساڵانى پێشوو له‌ شوێنه‌كانى دیكه‌ لێیان وه‌رگیراوه‌ و گه‌نمه‌كانیشیان دوور ده‌بێت له‌ مەترسی توشبوون بە حشرات و تەڕبوون و تێكچوونى به‌ بەباران .

روونیشیكرده‌وه‌ له‌ساڵانى رابردوو ئەو جوتیارانەی کە بڕی گەنمیان کەمە بووه‌ بەهۆی زۆری  تێچووى گواستنەوە بۆ هەولێر نەیاندەتوانی گەنمەکەیان تسلیم بکەن ناچار دەبوون لە بازاڕ بە نرخێکی کەم بیفرۆشن.

"بەرهەمی گەنمەشامی لە هەولێر بۆ دوو هێندە زیاد دەکات"