بابه‌ته‌كه‌ دابینكردنى شوێنه‌

جوتیاران له‌ چۆنیه‌تى به‌شداربوون له‌ فێستڤاڵى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادارییه‌كى بۆ ئه‌و جوتیارانه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خۆیان ناونووس كردووه‌ بۆ به‌شداربوون له‌ فێستڤاڵى هه‌نار و پاییزى هه‌ڵه‌بجه‌، مه‌به‌ستى ئاگادارییه‌كه‌ش بۆ دابینكردنى شوێنه‌ له‌و جێگه‌یه‌ی فێستڤاڵه‌كه‌ى لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌پێی ئاگادارییه‌كه‌، شوێنەکان لە رێگەی تیروپشک دیاری دەکرێن و تەنیا ئەو کەسانەی ناویان لە تیروپشکدا دەردەچێت، مافی بەشداریکردنیان دەبێت،  پڕکردنەوەی فۆڕمیش بە مانای دڵنیایی شوێن وەرگرتن نییە .

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، جارێ جوتیاره‌كان هیچ ئامادەکارییەک نەکەن تا ئەنجامی تیروپشک رادەگەیەنرێت و پێشی راگه‌یاندوون كه‌  لە چەند رۆژی داهاتوودا  تیروپشک بۆ دوکانەکان دەکرێت و بەفەرمیش رۆژانی سازکردنی فێستیڤاڵ رادەگەیەندرێت .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى  كشتوكاڵى هه‌ڵه‌بجه‌، داواکاره‌ هیچ کەسێک چاوەڕوانی شوێن نەکات تەنیا لەسەر بنەمای ئەوەی کە کەلوپەلی کڕیوە یان ئامادەکاری کردووە.

هەڵەبجە رۆژى فێستیڤاڵى هه‌نار و پاییزى دیاریكرد

هەڵەبجە رۆژى فێستیڤاڵى هه‌نار و پاییزى دیاریكرد