دوو دیمەنی پڕۆژەکەی ماسی سەلەمون لە دهۆک... وێنە؛ سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی دهۆک.
20%ـى خواستى دهۆك دابین ده‌كات
پرۆژه‌ی ماسیی “سه‌له‌مون”ـى دهۆك ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان ده‌كاته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك وه‌ستان، پڕۆژیه‌كى گه‌وره‌ى به‌رهه‌مهێنانى ماسی سه‌لەمون له دهۆك كه‌وته‌وه كار له‌داهاتوویه‌كی نزیكیش به‌رهه‌مه‌كانى ده‌خاته بازاڕه‌وه.
پڕۆژه‌كه له‌ساڵى 2014 داندراوه و ده‌كه‌وێته سنوورى ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى ناحیه‌ى دێره‌لووك.
نێچیرڤان حازم ئه‌رتوشی، سه‌رۆكى لقی دهۆكى سه‌ندیكاى ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى به 964ـى راگه‌یاند، پڕۆژه‌كه كه‌رتى تایبه‌ته و ماوه‌ى 10 ساڵ بوو به‌هۆى قه‌یرانى دراییه‌وه كاره‌كانى وه‌ستاندبوو.
وتیشی ” به‌یه‌كێك له باشترین پڕۆژه‌كانى ماسی له سنوورى دهۆك داده‌ندرێت و ماسی له جۆرى سه‌له‌مون به‌رهه‌م ده‌هێنێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌رهه‌مى ئه‌م پڕۆژه‌یه خواستى 20%ـى ناوخۆى دهۆك دابین ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه‌ى وه‌ستابوو به‌هۆى ئه‌وه‌ش بووه كه به‌شێك له پێداویستییه‌كانى له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنا.