نزیکەی 320 جوتیارن

سێشەممە جوتیاران لە هەردوو سایلۆی هەولێر و قوشتەپە پارە وەردەگرن

964+

ژووری هەواڵ

هەردوو سایلۆی هەولێر و قوشتەپە جوتياران ئاگادار دەکەنەوە، رۆژی سێشەممە دەستدەکەن بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنم، وەزارەتی بازرگانیی هەرێمیش دەڵێت، ئەم هەفتەیە 45 ملیار دیناری جوتیاران دابەش دەکەن.

نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ئەم هەفتەیە 45 ملیار دینارى گەنمى جوتیاران دابەش دەکەن، بەڵام هێشتا 227 ملیار دیناری دیکە ماوە بەغدا بینێرێت.

تا ئێستا سایلۆکانی هەولێر و قوشتەپە رایانگەیاندووە، بۆ رۆژی سێشەممە 22.10.2024، چەکی پارەی گەنم دەدەن بە نزیکەی 320 جوتیار، لە دهۆکیش دەست بە دابەشکردنی کراوە.

لە سایلۆی هەولێر لە زنجیرە دوو هەزار و 298 تاکو زنجیرە دوو هەزار و 470 دابەش دەکرێت، لە سایلۆی قوشتەپەش لە زنجیرە 624 تا زنجیرە 740 دەدرێت.

لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تا 1:00ـی دوای نیوەرۆ چەک دابەش دەکرێت و جوتیاران پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن.

سایلۆی هەولێر رایگەیاندووە، “⁠ئەو کەسەی چەکی بەناوە، دەبێت خۆی ئامادەبێت یان بریکارنامەی پەسەندکراوی ئەمساڵ بێت و ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی یاسایی بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان”.

"بەرهەمی گەنمەشامی لە هەولێر بۆ دوو هێندە زیاد دەکات"