خەزوور سیقەی پێکردووە

بوکێک گوڵفرۆشییەکەی بە میرات لە خەزوورەوە بۆ ماوەتەوە

+964
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

خەزوورێکی گوڵفرۆش و جیاواز، هەر خۆی توانای نەما کارەکەی بۆ خوشکان فایەقی بووکی جێهێشت، خوشکان خانمێکی دانیشتووی ھەڵەبجەیە، ماوەی چوار ساڵە سەرقاڵی بەخێوکردن و فرۆشتنی گوڵە، پیشەکەی لە خەزوورییەوە بۆ ماوەتەوە.

دوای زیاتر لە 20ساڵ، لە بەخێوکردن و فرۆشتنی گوڵ و دانانی بناغەی گوڵفرۆشییەکەی، مام جەمال تۆفیقی خەزووری چیدی توانای کارکردنی نامێنێت و پیشەکە دەگوازێتەوە بۆ بووکەکەی، چونکە تەنھا لەو رادەبینێت کە بتوانێت ئەو ئەرکە قورسە راپەڕێنێت.

خوشکان، ھەر لەسەرەتایی ھاوسەرگیرییەوە، بەھۆی حەزی زۆری بۆ گوڵ، لە گوڵفرۆشیەکەی خەزووییەوە، وردە وردە خۆی فێری بەخێوکردن و زیادکردنی گوڵ کردووە، زۆرینەی قەڵەمەکان خۆماڵین و خۆی کاریان تێدا دەکات، نرخەکەی لە هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.

ئێستا خەزووری، بەهۆی کەم توانای و 65 ساڵ تەمەن ژچیتر توانای وەک پێویست نییە تا ئەرکەکانی گوڵفرۆشیەکەی راپەڕێنێت، بۆیە خوشکان بڕیاری داوە ئەرکەکە بگرێتە ئەستۆی خۆی، ئێستا بۆ ماوەی چوار ساڵ زیاترە، تەواوی کارەکانی گوڵفرۆشیەکە بەتەنیا ئەنجامدەدات.

سەرەڕای ئەرکی ماڵ و دوو منداڵ کە ھەردووکیان خوێندکارن، خوشکان، توانیویەتی ھاوسەنگی لە نێوان ھەردوو ئەرکەکەدا رابگرێت، ئەمەش بە وتەی خۆی بە پاڵپشتی ھاوسەر و خێزانەکەی بووە، و ئەگەر ئەوان پاڵپشتی تەواویان نەکردیە، ئەو ھاوسەنگییە مەحاڵ دەبوو.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کچە وێنەگرەکەی هەولێر چێژ لە سەرکێشی دەبینێ

کچە وێنەگرەکەی هەولێر چێژ لە سەرکێشی دەبینێ