وردەکارییەکانى تێدایە

نوێترین راپۆرتى کۆمیسیۆن لە بارەى دەنگدانى تایبەت

964+

وریا فەتاح

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت؛ 208 هەزار و 521 کەس واتا بەڕێژەى 97% بەشدارییان لە دەنگدانى تایبەت کردووە.

لە نوێترین راپۆرتیدا کۆمیسیۆنەکە ئەوەى خستووەتەڕوو کە لە کۆى 215 هەزار و 960 دەنگ،ر208 هەزار و 521 کەس بەشدارى دەنگدانى تایبەتى کردووە کە لەو ژمارەیە 203 هەزار و 773 دەنگدەریان لە رەگەزى نێر بوون و چوار هەزار و 748 دەنگدەریان مێ بوون.

لە بارەى پۆڵێنى دەنگدەرانى خوێندەوار و نەخوێندەوار، کۆمیسیۆن ئەوەى خستووەتەڕوو کە 18 هەزار و 664 دەنگدەریان نەخوێندەوار بوون و 189 هەزار و 857 کەسیا خوێندەوار بووە.

وەک ئەوەى کۆمیسیۆن باسى دەکات، هەزار و 926 چاودێر لە بنکەکانی دەنگدان، چاودێرى پڕۆسەکەیان کردووە، ئەوە جگە لەوەى  سێ هەزار و 750 نوێنەری قەوارە سیاسییەکان لە بنکەکانی دەنگدان هەبوون.

لەبارەى گێروگرفتەکانى پەنجەمۆر، کۆمیسیۆن ئەوەى ئاشکراى کردووە کە 205 هەزار و 620 کەس کێشەى پەنجەمۆریان نەبووە و دوو هەزار و 901 کەسیش پەنجەمۆریان دەرنەچووە.

تا کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ 78 پێشێلکارى لە دەنگدانى تایبەت ت...

تا کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ 78 پێشێلکارى لە دەنگدانى تایبەت تۆمار کراوە