زۆرى لێبووەتەوە

نرخى نەوت بەشێوەیەکى خێرا دابەزى

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ نرخی نەوت لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی جیهانیدا دابەزى، ئەوەش دواى دوو رۆژ لە بەرزبوونەوە.

بە پێی دەستپێكی مامەڵەكانی ئەمڕۆ شەممە 19.10.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 73.06 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، كە یەک دۆلار و 39 سەنت بەراورد بە دوێنێ دابەزیووە.

هەروەها بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساس بە 69 دۆلار و 22 سەنتە و بە هەمان شێوە یەک دۆلار و 45 سەنت دابەزیوە.

لە نیوەى یەکەمى ئەم مانگە، نرخى نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدابوو، بەشێوەیەک گەیشتە بن 80 دۆلار، هۆکارەکەشى ئەگەرى هێرشى ئیسرائیل بوو بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانى ئێران، بەڵام لە ئەگەرى خاوبوونەوەى مەترسى هێرشەکە جارێکى دیکە نرخى نەوت رووى لە دابەوین کردەوە، ئەمە یەکێکە لە هۆکارەکانى دابەزینى نرخى نەوت.

لەلایەکى دیکەوە، شارەزایانی بازاڕی نەوت و خودی رێكخراوی ئۆپێك پێشبینیی ئەوەیان كردووە چاوەڕوان ناكرێت بەو وەزعەوە خواست لەسەر نەوت زۆر بێت و نرخەكەی زیاتر بەرزبكاتەوە.

نرخى نەوت بەرز بووەوە

نرخى نەوت بەرز بووەوە