هۆکارەکەی چییە؟

لە هەشت ساڵدا زیاتر لە 20 نوسینگەی کشتوکاڵی لە پێنجوێن زیادی کردووە

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

لە هەشت ساڵی رابردوودا زیاتر لە 20 نوسینگەی کشتوکاڵی لە پێنجوێن کراونەتەوە.

ئاسۆ کەریم لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری کشتوکاڵی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بە 964ـی وت، “لە سالی 2014ەوە دەست کراوە بە پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی نوسینگەی کشتوکاڵی لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان”.

وتیشی، لەو کاتەدا پێنجوێن تەنها دوو نوسینگەی کشتوکالی تێدابوو و دواتر لە ساڵی 2016 مۆڵەتیان وەرگرت، بەڵام لە ئێستادا ژمارەی ئەو نوسینگە کشتوکاڵیانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە، گەیشتووەتە 22 نوسینگە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاگادارن بە هەبوونی چەند نوسینگەیەکی کشتوکاڵی لە پێنجوێن کە مۆڵەتیان نییە، بەڵام دەبێت لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن ئاگاداریان بکەنەوە و لە حاڵەتی دەرنەهێنانی مۆڵەت، دەکرێت سزا بدرێن.

“هەرکەسێک نوسینگە بکاتەوە، بە گوێرەی رێنمایی ژمارە حەوتی سالی 2014 دەبێت داواکاری پێشکەش بکات و دواتر نوسراو بۆ شارەوانی و ئاسایش و باجی دەرامەت دەکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت نوسینگە دابنێت”، ئاسۆ کەریم وای وت.

عوسمان جەلال ئەندازیاری کشتوکاڵییە و ماوەی شەش ساڵە لە نوسینگەیەکی کشتوکاڵی کار دەکات، ناوبراو بە 964ـی راگەیاند، خەڵکێکی زۆر روویان کردووەتە کاری کشتوکاڵی و ئەوەش هۆکاری زیادبوونی ژمارەی نوسینگە کشتوکاڵییەکانە.

پێنجوێن ناوچەیەکی کشتوکاڵییە و ساڵانە لە وەرزی هاویندا بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی قەزاکە لە پاڵ کارەکانی دیکەیان، کاری جوتیاریش دەکەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ئەمساڵ بەرهەمى پەتاتەى پێنجوێن وەزعى باشە

ئەمساڵ بەرهەمى پەتاتەى پێنجوێن وەزعى باشە

بڕیارە ساڵی داهاتوو پڕۆژەی عەلوەی سەوزە و میوەی پێنجوێ...

بڕیارە ساڵی داهاتوو پڕۆژەی عەلوەی سەوزە و میوەی پێنجوێن تەواو ببێت