پڕۆسەکە لە کاتى خۆى دەستیپێکرد

بەڕێوەچوونى دەنگدانى تایبەت لە هەرێمى کوردستان

964+

وریا فەتاح

کاتژمێر 7ـى بەیانى ئەمڕۆ، دەرگاى ناوەند و وێستگەکانى دەنگدانى تایبەت بەڕووى دەنگدەراندا کرانەوە و دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دەستیپێکرد.

دەنگدانى تایبەت لە چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان(هەولێر، سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە)و، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و سێ پارێزگای عێراقیش بەڕێوەدەچێت.

لە دەنگدانى تایبەتدا، 215 هەزار و 960 کەس مافى دەنگکدانى هەیە کە ڕێژەى 7.4%ـى دەنگدەران پێکدەهێنن

لەم پڕۆسەيەدا بۆ دەنگدانی تایبەت 165 بنکەی دەنگدان تەرخانکراوە کە 749 وێستگەی دەنگدان لە خۆ دەگرێت.

ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا پێشهاتی نوێیە و پێشتر نەبووە ئەوەیە کە دەنگدەرانی تایبەت ناتوانن و رێگەیان لێگیراوە کە دووجار دەنگ بدەن، چونکە کارتی بایۆمەترییەکانیان بە جۆرێک پرۆگرامسازیی بۆکراوە کە دوای دەنگدانیان راستەوخۆ کارتەکانیان بۆ ماوەی (72 کاتژمێر) لەکاردەکەوێت، ئەمە جگە لەوەی دوابەدوای دەنگدان راستەوخۆ کارتەکانی بایۆمەتریشیان لێوەردەگیرێتەوە و پاش تەواوبوونی هەڵبژاردنی گشتی بە ماوەیەک ئەوسا کارتەکانیان پێدەدرێتەوە.

دەنگدەرانی تایبەت کێن و تا چەند دەتوانن لە دەنگدانی گش...

دەنگدەرانی تایبەت کێن و تا چەند دەتوانن لە دەنگدانی گشتیى دا دەنگبدەنەوە؟