دیمەنی یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر دوای لافاوەکەی ئێواره‌ی 7.11.2026 - وێنە؛ 964
لیستی ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌ترسی لافاویان له‌سه‌ره ببینه
هه‌ولێر خۆی بۆ ئه‌گه‌ری لافاوێكی نوێ ئاماده ده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ به‌ڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، هەماهەنگی و ئامادەکاری بەرامبەر شه‌پۆلی بارانی ئەم هەفتەیە ده‌كات و كه‌وتووه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، ناوی ئه‌و شوێنانه‌ش ئاشكرا كران، كه مه‌ترسی لافاویان له‌سه‌ره.
به پێی راگه‌یاندراوی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی و قه‌یرانه‌كان، ئەمڕۆ یەکشەممە 29.11.2026، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سروە رەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و قەیرانەکان، هەروەها فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی لایەنە خزمەتگوزاری و پەیوەندیدارەکان، کۆبوونەوەیەک لە ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەرێوەبردنی قەیران و کارەسات بەسترا.
وه‌ک ئاماژه‌ی پێكراوه، لە کۆبوونەوەکەدا، راپۆرتی هەڵسەنگاندنی پێشبینییە کەشناسییە سەرەتاییەکان لە بارەی بارانبارینی زۆر و شه‌پۆلی بارانی ئەم هەفتەیە خرایەڕوو، ڕوونکردنەوەی پێویستیشی لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخە پێشکەش کرا.
“لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەکاری و رێوشوێنەکانی پارێزگای هەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی شه‌پۆلی بارانی زۆر تاوتوێ کران و میکانیزمی هەماهەنگی و کارکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ رێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاو و کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو لە ناو شار و ناوچەکانی دیکە خرانە بەرباس” له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه.
هەروەها جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ئامادەباشی تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی، دابینکردنی ئامێر و کەرەستەی پێویست، و خێرا وەڵامدانەوە بە هەر دۆخێکی لەناکاو کرایەوە، بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی هەر بارودۆخێکی نائاساییدا، بە شێوەیەکی خێرا و هاوئاهەنگ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
باسی ئه‌وه‌ش كراوه، بەردەوامبوونی پاککردنەوە و کردنەوەی رێڕەوە ئاوییەکان، کەناڵەکان، مەنهۆڵ و سیستمی ئاوەڕۆ گرنگه، بە مەبەستی ئاسانکردنی رۆیشتنی ئاو و رێگریکردن لە کۆبوونەوەی لە شەقام و گەڕەکەکان و کەمکردنەوەی زیانە ئەگەرییەکانی بارانبارین.
هاوكات لیستێک ده‌ست 964 كه‌وتووه، كه ناوی ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ی هه‌ولێر و قه‌زاكانی ده‌وروبه‌ری تێدایه، كه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر لافاوی تێدا دروست بێت.
لیسته‌كه به‌م جۆره‌یه:
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، دووسبه‌ی سێشه‌ممه له دوای نیوه‌ڕۆكه‌یدا بارانی به‌خوڕ له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ده‌بارێ و پێشبینیی كراوه 50 میلمه‌تر ببارێت، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه لافاو له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ک دروست بێت.
له ئێواره‌ی 7.11.2026 بارانێكی زۆر له هه‌ولێر باری، كه به‌پێی راگه‌یاندراوه فه‌رمییه‌كان 80 ملم بووه، به‌م هۆیه‌وه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر لافاو روویدا و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو هاوڵاتی، كه یه‌كێكیان منداڵ بوو، هه‌روه‌ها زیانی زۆری به ماڵ و موڵک و ئۆتۆمبێلی سه‌دان هاوڵاتی گه‌یاند.