کەرکوک

دوو کەس بە دەمامکەوە 15 ملیۆن دیناریان لە دوکانێک دزی

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە شاری کەرکوک دوو دزی دەمامکدار هەڵدەکوتنە سەر نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو بڕی 15ملیۆن دینار دەدزن.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، دوو دزی دەمامکدار بە ماتۆرێکی ئێرانی بە دەمانچەی بێدەنگ هەڵیانکوتاوەتە سەر نوسینگەی محەمەد سنکاو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دراو.

ئاماژەی بەوەشكرد، رووداوەکە لە گەڕەکی تسعین بووە و بڕی 15ملیۆن دیناریان دزیوە و هەڵاتوون بەرەو شوێنێکی نادیار لە ئێستادا لایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی