"سۆپا بەنەوتەوە هەڵمەگرن"
زستان نزیکە و رۆژ رۆژی سۆپایە؛ وەستایەک رێنمایی هەیە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
نزیك دەبینەوە لە وەرزی زستان و لەم بێ کارەباییەشدا، رۆژ رۆژی سۆپایە، وەستایەک رێنمایی دەداتە دایکان و خوشکان و دەڵێت، قەت لە ژوورەوە نەوت لە سۆپا مەکەن بۆ ئەوەی تووشی کارەسات نەبن.
هەلۆ حەمید وەستایەکی بەئەزموونە و 43 ساڵە دەستی لەناو سۆپا و موبەریدە دایە، ئەو قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “سۆپاکانی ئێستا تانکیان هەیە، دەتوانن هەموو جارێک تانکییەکەی دەربکەی و لە دەرەوە بێ کێشە، پڕی بکەی لە نەوت”.
“سۆپا بەنەوتەوە هەڵمەگرن چونکە ژەنگ دەکات، بە هیچ جۆرێکیش لە کاتی هەڵگرتنەوەی موبەریدە، موبەریدە مەشۆن، لەبەر ئەوەی ئاو بەر ماتۆڕەکەی دەکەوێ و دەسووتێ”، وەستا هەڵۆ وادەڵێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری