کاری گرێبەستیان ماوە
وانەبێژەکانی سورداش و خەلەکان بچن بۆ پەروەردەی دوکان
964+
ئەحمەد مستەفا
پەروەردەی دوکان داوا لە مامۆستایانی وانه‌بێژی سنوری ناحیه‌ی سورداش و خه‌له‌كان و ده‌وروبه‌ری دەکات، بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی گرێبەست سەردانیان بکەن.
سبەی پێنجشەممە 17.10.2024 وادەی سەردانی ئەوانە، رۆژى 25ـى ئابى 2024، بڕیاردرا سه‌رجه‌م وانه‌بێژان بكرێنه گرێبه‌ست کە ژمارەیان نزیکەى 38 هەزار مامۆستایە.
پەروەردەکە لە فەیسبووکی خۆی نوسیوویەتی، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 17.10.2024 کاتژمێر 8:30ی خولەکی بەیانی، سه‌ردانی دیوانی په‌روه‌رده‌مان بكه‌ن، ئەوەش به مه‌به‌ستی رایكردنی مامه‌ڵه‌ی به‌گرێبه‌ست كردنتان.
بۆ پێداویستییه‌كان داوا کراوە، بڕوانامه یان پشتگیری بڕوانامه ئه‌سڵی، دوو كۆپی له كارتی نیشتمانی یان ناسنامه‌ی شارستانی و هه‌شت وێنه کەسی مامۆستای وانەبێژەکە هاوپێچ بکرێ.
مامۆستایانی وانه‌بێژی ئه‌م قوتابخانه و خوێندنگانه و باخچانه سه‌ردان بكه‌ن:
باخچه‌ی منداڵانی كانی وه‌تمان
باخچه‌ی منداڵانی ترێ
قوتابخانەی باداوانی بنه‌ڕه‌تی
قوتابخانەی مادێنای بنه‌ڕه‌تی
قوتابخانەی شێخ مه‌نصوریانی بنه‌ڕه‌تی
قوتابخانەی باقلانی بنه‌ڕه‌تی
قوتابخانەی كانی بنه‌ڕه‌تی
قوتابخانەی كانی مازووی بنه‌ڕه‌تی
قوتابخانەی قه‌رانگوێی بنه‌ڕه‌تی
ئامادەیی بوبان
ئامادەیی چه‌رماوه‌ند
ئامادەیی كانی وه‌تمان