بەیانی بۆ دەرچوو

“بەحركە”یش كرایە قەزا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بەیانی بەقەزابوونی ناحیەی بەحركەی راگەیاند.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە 15.10.2024 بەیانی ژمارە 16ی ساڵی 2024ی تایبەت بە هێنانەكایەی قەزای بەحركەی راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێن، “پالپشت بە فەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە هێنانەکایەی قەزای (بەحرکە) لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەمان سنووری ئێستای ناحیەی (بەحرکە)”.

بەحرکە لە 31 گوند و چوار کۆمەڵگە پێک هاتووە، لە ساڵی 2003 کراوەتە ناحیە.

لە سەردەنی کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا، تا ئێستا دوو ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، 10 قه‌زا و 8 ناحيه‌ هاتوونەتەكایەوە و بڕیاریان بۆ دەرچووە.

هاوكات دوو رۆژ لەمەوبەر، تەقتەقیش كرایە قەزا.

فەرمانی بەقەزاکردنی تەقتەق واژۆ کرا

فەرمانی بەقەزاکردنی تەقتەق واژۆ کرا