نرخی کارەبای پڕۆژەی نیشتەجێبوونەكان هەرزان کرا

+964

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، نرخی کارەباینرخی کارەبای پڕۆژەی نیشتەجێبوونەكان هەرزان کرا دابەزاند، بە جۆرێک بۆ هەر کیلۆواتێک 50 دینار دابەزێنراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی کانونی دووەم، لیژنەیەکی تایبەتمەندی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی کۆبوونەوە و بڕیاریان دا نرخی هەر کیلۆواتێک كاره‌با 400 دینار بێت، لە کاتێکدا پێشووتر بۆ ئەو بڕە 450 دینار وەردەگیرا.

سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، نرخی هەر کیلۆواتێک بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێكردن نرخی کارەبای پڕۆژەی نیشتەجێبوونەكان هەرزان کرا بە 400 دینار دیاریکراوە، ئەمەش بە گوێرەی خەمڵاندنی نرخی گازوایلە.

هەر کیلۆواتێک لە كاتژمێرێكدا، یەکسانە بە 4.3 ئەمپێر، رۆژانە ئەگەر ماڵێک لە سەعاتێکدا پێنج کیلۆوات بەکاربهێنێت، دەکاتە 21 ئەمپێر و نیو، واتا ئەو ماڵە بەنرخی ئێستا دەبێت لەو كاتژمێره‌دا دوو هەزار دینار بده‌ن، بەڵام پێشووتر بۆ ئەو كاتژمێرە دەبوو دوو هەزار و 250 دینار بدات.

تاریق سەمین، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەھلییەکان، بە تۆڕی 964ی وت، دوو جۆر سیستمی کارەبای نرخی کارەبای پڕۆژە نیشتەجێبوونەكان هەرزان کرا ھەیە، یەکێکیان بە شێوەی سەرفکردنە و لە کۆتایی مانگدا پارەیان لێ وەردەگێرێ، جۆرەکەی دیكه‌ بە شێوەی پڕ کردنەوەی کارتە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی 964، هۆکاری دابەزاندنی نرخی کارەبا بۆ ناڕەزایی دانیشتوانی ئەونرخی کارەبای پڕۆژە نیشتەجێبوونەكان هەرزان کرا دەگەڕێتەوە.