بە ئەلیکترۆنییە

بۆ خوێندکارانى زانکۆ: لە 15ـى مانگەوە پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن دەستپێدەکات

964+

وریا فەتاح

لە 15ـى ئەم مانگەوە، پرۆسەى گواستنەوە و دابەزیىنى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستپێدەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە کە لە 15.7.2026ـەوە مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوەو دابەزین بۆ خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2026-2027) بەشێوەى ئەلیکترۆنى بڵاودەبێتەوه.

روونیشى کردووەتەوە، بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین پێویست ناکات خوێندکار سەردانی وەزارەت بکات، چونکە تەواوی پرۆسەکە بە ئەلیکترنی ئەنجامدەدرێت.