زیاتر لە شەش هەزار کەسى کوشتووە

زۆرترین رووبەرى چێنراو بە مین لە سلێمانییە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

لە رووبەرى چێنراو بەمین پشکى شێر بەر پارێزگاى سلێمانى کەوتووە، لە ئێستاشدا تیمەکان سەرقاڵى پاککردنەوەى شاخى گۆیژەن، بە پێى ئامارەکانیش زیاتر لە شەش هەزار کەس بەهۆى تەقینەوەى مین گیانیان لەدەستداوە.

موحسین شێخ عەبدولکەریم بەرێوەبەری گشتی دەزگای کاروبارى مینی سلێمانی بە 964ـى وت، لە مانگی چواری ئەمساڵەوە هەڵمەتی پاکردنەوەی لوتکەی مەحمود خانی دزڵی لە چیاى گۆیژە دەستیپێکردوە و تا ئەم ساتەش لە کۆى 36 هەزار مەتر چوارگۆشە، سێ هەزار 750 مەتر چوار گۆشە پاککراوەتەوە.

ئاشکراشى کرد، لەسەر ئاستى هەرێم پارێزگای سلێمانی پشکی شێری بەردەکەوێت بۆ روبەری داچێندراو بەمین، بەشێوەیەک 234 ملیۆن مەتر چوار گۆشەى خاکەکەى بە مین چێنراوە و لەو روبەرەش 115 ملیۆن مەتر چوار گۆشە پاکراوەتەوە.

وەک ئەوەى باسى دەکات، شەش هەزار و 30 کەس بەهۆى تەقینەوەى مین گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 570 کەسیش بەهۆیەوە کەمئەندام بوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوو پارچە زەوى لە مین پاککرانەوە

دوو پارچە زەوى لە مین پاککرانەوە