"بۆ بەرزکردنەوەی کواڵیتیانە"

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنمایی تایبەت بە دەرکردنی گۆڤاری زانستی بڵاوکردەوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنماییەکانی تایبەت بە دەرکردنی گۆڤاری زانستی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئامانج لە دەرکردنى ئەم رێنماییانە بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و کواڵیتى گۆڤارە زانستییەکانە.

رێنماییەکان بۆ ئەو گۆڤارانەن کە زانستین و لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مۆڵەتى دەرچونیان پێ دراوە هەروەها ئەو گۆڤارە زانستیانەى کە لەمەودوا لەلایەن زانکۆ یان دەستە یاخو دەزگایەکى زانستى ئەکادیمى باوەڕپێکراو یان سەنتەرى توێژینەوەى زانستى باوەڕپێکراو لە هەرێمى کوردستانى دەردەکرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13.10.2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، دەبێت دەستەی نوسەرانی گۆڤاری گشتی لە حەوت کەس کەمتر نەبن و گۆڤاری تایبەتمەندیش لە پێنج کەس کەمتر نەبن.

بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکە کلیک لێرە بکە.

وانەبێژانی خوێندنی باڵا دەرووی خێریان لێکرایەوە و نۆب...

وانەبێژانی خوێندنی باڵا دەرووی خێریان لێکرایەوە و نۆبەری لافاویش زیانی خۆی گەیاند