هەواڵەکان
وانەبێژانی خوێندنی باڵا دەرووی خێریان لێکرایەوە و نۆبەری لافاویش زیانی خۆی گەیاند
ژووری هەواڵ
ئیتر بەگرێبەستكردنی وانەبێژانی خوێندنی باڵا بوو بە فەرمی. د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بڕیاری فەرمی بۆ بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووە.
له پردێ به شێوهیهكی بهردهوام سیستمى ئاودێری بلوارهكان دهشكێندرێن و بههۆیهوه ئاو بهسهر رێگاكان بڵاودهبێتهوه، شارهوانیش دهڵێت، پۆلیسیان ئاگاداركردووهتهوه، بهڵام سوودی نەبووە.
لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لەندکرۆزەر لەسەر شەقامی فڕۆکەخانەی کەرکوک و نزیک بازگەی یەکی حوزەیرانی کۆن، سووتا، دوو سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلەکەش گیانیان لەدەستدا.
یەکەم لافاوی ئەمساڵ بەرۆکی گوندەکانی بناری قەندیلی گرت و ناوچەکانی دیکەی کوردستان سەلامەت درەچوون.