حەزمان لە خۆدەرخستن نییە، بەڵام حەقمانە ئەمە بڵاوبکەینەوە

964 بووەتە یەکەمی ناو یەکەمەکان.. ئەمەش بەڵگە و داتا

964+

ژووری هەواڵ

بۆ مانگی ئەیلولی رابردوو، سایتی 964 لەسەر ئاستی هەموو عێراق بووەتە وێبسایتی هەواڵی ژمارە یەک و پێش هەموو کەناڵ و دەزگا هەواڵییەکان کەوتووەتەوە بە جیهانییەکان و لۆکاڵییەکانیشەوە.

دامەزراوەی سیمیلەر وێب کۆمپانیایەکی رانکینەو ریزبەندی سایتەکان دیاری دەکات، بۆ مانگی 9 داتاکان دەڵێن وێبسایتی 964 لەسەر ئاستی هەموو عێراق، نەک تەنیا کوردستان، سایتی ژمارە یەکەو هیچ سایتێکی تر لەپێشیەوە نییە، سیمیلەر وێب لەبەر ئەوەی پشت بە داتاکانی گوگڵ دەبەستێت ئەنجامەکانی خەوش هەڵناگرێت.

تۆڕی 964 تەنیا 18 مانگە دامەزراوەو بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بابەتەکانی بڵاو دەکاتەوە، لە ناو مەیدانێکدا کەوتووەتە کار کە پڕە لە میدیای زەبەلاح، بەڵام لەبەر ئەوەی مۆدێلێکی نوێی کاری میدیایی هێناوەتە ئاراوە، بۆیە خەڵک حەزیان پێی کردووەو تەماشای دەکەن.

لەماوەی ئەم ساڵ و نیوەدا 964 راست و دروستی هەواڵی لە هەموو شت پێ گرنگتر بووە، بۆیە خەڵک بڕوایان پێ کردووین، سەرەڕای ئەوەش بە تەنیا هەواڵمان نەگواستووەتەوە، بەڵکو ژیانی رۆژانەی خەڵکمان خستووەتە روو ئەوەی بۆ خەڵک گرنگ بووە ئەوەمان باس کردووە.

نزیکەی سێ ملیۆن سەردانکەر لە ماوەی مانگێکدا ئاسان نییە، بەتایبەتی کە ئێمە بڵاوکردنەوەی بابەتی وروژێنەرمان لە خۆمان حەرام کردووە، دەست نابەین بۆ کارێک کە دەروونی خەڵک ماندوو بکات و تۆوی رق و کینە بچێنێت.

هەرچی کەناڵ و دەزگایەکی گەورە دێت بەخەیاڵتاندا ناوی بڵێن، لە عێراقدا لە دوای ئێمەوەن، ئەمەش بەس قسە نییە، داتاکان هەموو شت دەخەنە روو.

چەند جاری دیکەش 964 لە زۆر بواردا لە پێشی پێشەوە بووە، بەڵام باسمان نەکردووە، چونکە ئێمە بڕوامان وایە خەڵک چاوەڕێی کاری باش لە ئێمە دەکات و بۆی گرنگ نییە کەی و لە کوێ یەکەم بووین، بەڵام ئەمجارە بە پێویستمان زانی.

سوپاس بۆ هەموو خوێنەرو وەرگرەکانمان، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بڕوایان بە کاری ئێمە هەیە، لەمەودوا ئەرکەکەمان قورستر دەبێت.

تۆڕی 964 خزمەتگوزارییەکی کەم وێنە رادەگەیەنێت

تۆڕی 964 خزمەتگوزارییەکی کەم وێنە رادەگەیەنێت