هەڵبژاردنی كوردستان
ئەوانەی زووتر بانگەشەی هەڵبژاردنیان دەستپێكرد سزادران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، كە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەكات، ژمارەیەك كاندید و لیستی سزادا، بەهۆی ئەوەی پێشێلی رێنماییەكانی كۆمیسیۆنیان بۆ بانگەشە كردووە.
كۆمیسیۆنی باڵا ئەمڕۆ یەكشەممە 6.10.2024 لە چەند بڵاوكراوەیەكدا لە سایتی فەرمیی كۆمیسیۆن، چەند كاندید و لیستێكی لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك سزادا، كە بەپێی روونكردنەوەی كۆمیسیۆن، بەپێی مادەی ژمارە 5/1 لە رێنمایی سكاڵاكردن و تانەدان ژمارە 8ی ساڵی 2024، بەهۆی پێشێلكردنی مادە 2ی لە یاسای بانگەشەكانی هەڵبژاردن، ساڵی 2023، كە پێش وادەی دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشە، ئەوان بانگەشەیان دەستپێكردووە، بۆیە هەریەكەیان بە بڕی 500 هەزار دینار غەرامە دەكرێن.
كۆمیسیۆن دەڵێت، كارگێڕیی هەڵبژاردن پێویستە ئەم بڕیارە جێبەجێ بكات.
لیستی ئەوانەی سزادراون بەم جۆرەیە كە لە وێنەكەدا روونكراوەتەوە:
وەزیرێک بانگەشەى هەڵبژاردن لە فەرمانبەرانى قەدەغە دەکات
هەڵبژاردنی كوردستان
"پێكهێنانی حكومەتیان بەلاوە گرنگە"
كونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر دەگۆڕێت
وردەکاری و ژمارەکان لە 964
کورسیی کۆتای ژن لە پەرلەمانی کوردستان چۆن دیاریی دەکرێت؟
چاودێرانی هەڵبژاردن:
لە کاتی دەنگدان بانگەشەی لایەنەکان و توندوتیژی روویداوە
"هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە"